الملخص:عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كابینه‌ی نۆیه‌مدا 11 ترلیۆن دیناری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه، كه به‌ته‌واوی 10 موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات سه‌ره‌ڕای راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه كه بڕی پاره‌كه‌ی به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كابینه‌ی نۆیه‌مدا 11 ترلیۆن دیناری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه، كه به‌ته‌واوی 10 موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات سه‌ره‌ڕای راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه كه بڕی پاره‌كه‌ی به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا بڵاویكرده‌وه، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم 10 موچه به‌ته‌واوی نه‌دراون، له ساڵی 2020 حه‌وت موچه، له‌گه‌ڵ سێ موچه‌ی ئه‌مساڵ بۆ مانگه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10، تشرینی دوه‌م/11، كانونی یه‌كه‌م/12)، 10 موچه‌ش به پاشه‌كه‌وت دراون، چواریان له‌ساڵی 2020 و شه‌ش موچه‌یان له 2021 بون.
به‌تێكڕا 11 ترلیۆن دینار موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه
ده‌شڵێت، “به‌تێكڕا 11 ترلیۆن دینار موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه جگه له پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان فه‌رمانبه‌ران كه نزیكه‌ی دو ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت”.

هه‌ر ده‌بێت خه‌ڵك باجه‌كه‌ی بدات، ئه‌ی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداران؟
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاشكراشیكردوه، “هه‌ر ده‌بێت خه‌ڵك باجه‌كه‌ی بدات، ئه‌ی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداران، كام به‌رپرس ژماره‌ی پاسه‌وان و كاروانی ئۆتۆمبێل و موڵك و مالچهكانی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌میكردوه؟ له‌كاتێكدا چه‌ندین كه‌ناڵ و ماڵپه‌ڕیان و په‌یجی فهیسبوكیان دروستكردوه و هه‌ر رو لهزیادبونیش ده‌كه‌ن”.
جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، “ده‌بێت هه‌مو ئه‌م بارگرانیانه له‌سه‌رشانی خه‌ڵك بێت، بۆیه له‌م كابینه‌یه‌دا 34 موچه دراوه، به‌هیوای گۆڕانكاری جدی له‌م حوكمڕانیه‌دا”.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌م مانگه كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 9ی 2023 دێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه دەست به دابەشکردنی موچەی مانگی (ئەیلول/9)ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و ڕۆژی پێنجشەممە بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.
سبه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت
به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، سبه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت و دوسبه‌ی موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كه‌ی 70 و 80ی پێشمه‌رگه و دارایی و ئابوری دابه‌شده‌كرێت، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو (16ی 12ی 2023) موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی داموده‌زگا نه‌وتییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه، هێزی زێره‌ڤانی، فه‌مانده‌یی به‌رگری فریاكه‌تن دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه دابەشکردنی موچە کۆتایی دێت
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشتهكه رۆژی 21ی ئه‌م مانگه، به دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خانه‌نشینی پێشمه‌رگه كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران ده‌هێنرێت.
